PM:05:14:25/01/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید ئارەزوی گواستنەوەی
کۆناتی دەکەن لە یانەی لیڤەرپووڵ.
سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ئاستە بەرزەکەی ئیبراهیما
کۆناتێ بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە لە فەرەنسا پاریس سان جێرمان و
لە ئیسپانیا ریاڵ مەدرید ئارەزوی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارەی لیڤەرپوڵ دەکەن.
مێرێنگی بەدەست کێشەی بەرگریوە دەناڵێنێت و هاوینی
داهاتوو واچاوەروان دەکرێت شۆڕش لەو پێگەیەدا ئەنجام بدات.
لەهەمان کاتدا پاریس بەسەرکردایەتی ئینریکی چاوییان لە
بەهێزکردنی یانەکەیان و دەیانەوێت بۆ سەرجەم پێگەکانی یاریگا یاریزانی گونجاو
بگوازنەوە.
رکابەری ئەم دوو یانەیە زۆربەهێزە بەهۆی گرێبەستی مباپێ
و سوپەرلیگەوە و واچاوەروان دەکرێت لە گواستنەوەی کۆناتێ پێرێز و خلێفی
رکابەرییکەی توند بکەن و بەجۆرێک نرخی یاریزانەکە لەسەر یەکتری زیاد بکەن و گواستنەوەکە
بۆ هەرلایەکیان بێت قورس بێت.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 112
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.