چاڤی کەی دەگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی

PM:04:32:25/01/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی گرێبەستی چەندی یانەی ڕەتکردووەتەوە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە پاش دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە، ئەو راهێنەرە ئیسپانییە لە لایەن یانەکانی مانچستەریونایتد و بێشکتاش و بۆتافۆگۆ و هەروەها هەڵبژاردەی کۆریای باشوور گرێبەستی فەرمی بۆ هاتووە بەڵام سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە راهێنەرەکە ویستویەتی ئەم وەرزە پشوو بدات و زیاتر هەوڵی فێربوون بدات، پاشان لە هاوینی داهاتوو بگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی.

مۆندۆ باسی لەوەکردووە چاڤی یانەیەکی ئاست مام ناوەندی دەرەوەی ئیسپانیا وەردەگرێت چونکە نایەوێت ڕووبەڕوی بەرشەلۆنە ببێتەوە.

لەهەمان کاتدا راهێنەرەکە ئامانج لەوەرگرتنی یانەیەکی ئاست مام ناوەند بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە نایەوێت بەخێرای خۆی بخاتەوە ژێر زەختی میدیاکان و دەیەوێت هەنگاو بە هەنگاو ببێتە راهێنەرێکی گەورەی تۆپی پێ.

چاڤی لە رابردوودا سەرپەرشتی یانەکانی سەدی قەتەری و بەرشەلۆنە ئیسپانی کردووە و توانیوێتی هەشت نازناو بباتەوە و لەهەمان کاتدا 143 یاری راهێنەربووە و لە 91 یاریدا براوەبووە.

چ.س