خولی ئیتاڵیا.. ئینتەرمیلان کەوتە داوی یەکسانبوون

PM:11:53:24/10/2021

812 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دێربی ئیتاڵیای نێوان ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس بە گۆڵێک بە هەرلایەکیان کۆتایی هات.

لە دوا یاری هەفتەى نۆیەمی خولی کالچیۆ، یانەى ئینتەرمیلان لە جۆزێپی میازا میوانداری یانەى یۆڤانتۆسی کرد.

پاش تێپەڕبوونی 17 خولەک لە تایمی یەکەم ئیدین دزیکۆ گۆڵی پێشکەوتنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، یانەى یۆڤانتۆس لە ڕێگەى هێرشبەرانی هەوڵی زۆریدا بۆ یەکسانکردنەوەى ئەنجامەکە، تا لە خولەکی 89ی کۆتایی تایمی دووەم بە لێدانێکی سزای دیبالا توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە و خاڵێکی گرنگ لە ئینتەرمیلانی خاوەن یاریگا وەربگرێت.

بەو یەکسانبوونەش ئینتەرمیلان بە 18 خاڵ پارێزگاری لە پلەى سێیەمی ڕیزبەندی کرد و خانمە پیرەکەش بە 15 خاڵ لە پلەى شەشەمی ڕیزبەندیدایە.