فلێک: بە یەک خاڵی یارییەکەش رازی بووم

AM:10:02:22/01/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە بە خاڵێکی یارییەکە رازی بووە و پشتگیری خۆشی بۆ چیزنی دوپاتکردەوە.

پاش ریمۆنتاداکەیان بەسەر بەنفیکا، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یارییەکی شێتانە بوو بۆ ئەوان و خاڵی ئەرێنیش بیرکردنەوەی یاریزانان بوو، لەبەر ئەوەش تۆپی پێیان خۆشدەوێت رووداوی لەو جۆرەی تێدایە و گەرانەوەشیان بۆ یارییەکە نایاب بوو.

وتیشی: لە تایمی یەکەمدا باش یاریمان نەکرد و ئەوانیش بە پێچەوانەی ئێمە بوون، بەڵام گۆڕانکارییەکانی تایمی دووەم یارمەتیدەرمان بوون، بە لەبەرچاوگرتنی مەرجەکانی یارییەکە، بە یەک خاڵ دڵخۆش بووم، بەڵام سێ خاڵ زۆر باشترە، لە کۆتاییدا هەموو شتێک بە شێوەیەکی نایاب بەڕێوەچوو، پاش هەوڵێکی زۆر توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین.

فلێک پشتگیری لە چیزنی گۆڵچی کرد و باسی لەوەکرد، هەموو یاریزانێک هەڵەدەکات، وە گەڕاندنەوەی تۆپێکی دی ماریای لە کۆتایی یارییەکەش لەلایەن گۆڵچییەکەوە بەرز نرخاند.

وتیشی: زۆر گرنگە بۆ ئێمە سەرەتا سەرنجمان لەسەر یارییەکەی بەرامبەر ڤالانسیا بێت و دواتر چاومان لە شکستپێهێنانی ئەتڵانتا دەبێت.

زەردەشت شەهاب