PM:08:11:20/01/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناپۆلی هەوڵی
گواستنەوەی گارناچۆ دەدات و مانچستەر یونایتد داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
بە گوێرەی رۆژنامەی
کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی ناپۆلی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گارنچۆی هێرشبەری مانچستەر
یونایتد لەم گواستنەوەی زستانەدا.
باسی لەوەشکردووە،
ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانە ئیتاڵییەکە گفتوگۆی تایبەتی لەگەڵ هێرشبەرە
ئەرجەنتینیەکە کردووە و لە ماوەی داهاتووش نوێنەرانی هەردوولا درێژە بە گفتوگۆکە
دەدەن.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە،
ناپۆلی ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆ تەرخانبکات،
بەڵام شەیتانە سورەکان داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
باسی لەوەشکردووە،
ناپۆلی لە گواستنەوەی گارناچۆ رووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە کە رکابەری دەکات،
بەڵام ئەرکەکە بۆ بلوز قورسە بەهۆی زۆری یاریزان لەو یانەیەدا.
گارناچۆ بە قوتابی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەناسرێت و لەم
وەرزەدا بەشداری لە 32 یاری لەگەڵ مانچستەر یونایتد کردووە و سەرکەوتوو بووە لە
تۆمارکردنی هەشت گۆڵ و پێنج ئەسیست.
بیلال کاکە