PM:01:08:20/01/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ
رایگەیاند زۆر دڵخۆشە بە ئاستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید و سوپاسی هاندەرانی یانەکەی
دەکات.
کیلیان مباپێ
ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید پاش بردنەوەیان بەرامبەر لاس پاڵماس لە لێدوانێکیدا بۆ
کەناڵی فەرمی یانی ریاڵ مەدرید وتی ئێستا ئەو ساتەبوو کە چاوەروانم دەکرد لەگەڵ
یانەکەم تێیدابم و زۆر دڵخۆشم بەوەی هاندەران ناوم دەڵێنەوە.
یاریزانەکە
وتیشی لە جامی سوپەر هاندەرانمان دڵخۆش نەبوون چونکە کاتێک لە ریاڵ مەدرید یاری
دەکەیت پێویستە سەرجەم یارییەکان ببەینەوە.
مباپێ ئەوەی
ئاشکراکرد گەرانەوەی ئەلابا هێزیان پێدەبەخشێت و کاریگەری دەبێت لەسەر بردنەوەی و
باشترکردنی ئەنجامی یارییەکانیان.
ئەستێرە
فەرەنسییەکە وتیشی لێرە لە یانەی شاهانە سەرجەم یاریزانەکان پێشەنگن و هەست
بەبەرپرسیارێتی پۆشینی درێسی یانەی شاهانە دەکەن.
کیلیان وتیشی
وەک یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە و رکابەری کردنە
لەسەریان.
لە کۆتاییدا
ئەوەی ئاشکراکرد دەبوو بەرامبەر لاس پاڵماس بردنەوە بەدەست بێنن چونکە پیش
یارییەکە ئەنجامی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریان دەزانی.
چ.س