AM:11:54:20/01/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند لە ئاستی سەرجەم
یاریزانەکانی رازییە و واڵکەر لەکام یانە بیەوێت دەتوانێت یاری تێدا بکات.
پیپ گواردیۆلا وتی زۆر دڵخۆشین، گەڕاینەوە
بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا ئەم تیپەمان لەسەری
راهێناوە، ئەویش بردنەوە بە ئەنجامی باش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵخۆشە بە گەرانەوەیان بۆ
ئەو شوێنانەی کە سەردەکەون بۆ چامپیۆنزلیگ.
ڕاهێنەرەکەی سیتی بەردەوامبوو لە قسەکانی و وتی یاریزانەکانم ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، بە تەواوی
دەزانن پێوەرەکانمان چین، هەروەها دەزانن لە ڕابردوودا چیمان بەدەستهێناوە.
لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە قسە لەسەر
بردنەوە یان دۆڕان نییە، دەبێت چێژ لە یارییەکە وەربگرین.
لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، واڵکەر
داوای رۆشتنی کردووە و ئەو ئازادە لەوەی دەچێتە ئەیسی میلان یاخود هەر یانەیەکتر و
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
چ.س