AM:11:50:19/01/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نوێنەرێکی ڤینی دانووستانەکان لەگەڵ خولی سعودیە رەتدەکاتەوە و دەڵێت هیچ شتێک لەو بارەوە رووینەداوە.
باس لەوە دەکرا هەفتەی ڕابردوو لە پەراوێزی جامی سوپەریئیسپانیا، کۆبوونەوەیەک لە شاری جددە لەنێوان فلۆرێنتینۆپێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید و بەرپرسێکی سعودیئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی ڤینیسیۆسبۆ یەکێک لە یانەکانی سعودیە کراوە.
تیاگۆ ڤێریتاس، کە یەکێکە لە نوێنەرانی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییەڕایگەیاندووە، هیچ شتێکیان لەبارەی دانوستانەکان سەبارەت بەپەیوەندیکردنی ڤینیسیۆس بۆ خولی سعودیە نەبیستووە،لەکاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید لە شاری جددە بووە.
ڤێریتا جەختی لەوەش کردەوە: هیچ کەسێک قسەی لەگەڵ ئەواننەکردووە سەبارەت بە دانیشتنێک کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت بۆئەوەی ڤینیسیۆس پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات.
لای خۆیەوە خوان کامیلۆ، وتەبێژی میدیایی یانەی ڕیال مەدریدڕوونیکردەوە، هیچ بیرۆکەیەکیان نییە سەبارەت بەو هەواڵانەیسەبارەت بە چوونی ڤینی بۆ سعودیە بڵاودەکرێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدا، عومەر مەغەربڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولیپیشەگەری سعودیە، پێشتر بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وتبوو،چوونی ڤینیسیۆس بۆ خولی سعودیە خەون نییە، بەڵکو پرسی کات و دانوستانە.
بیلال کاکە