خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بردیەوە

PM:10:32:18/01/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بروسیا میونشنگلادباخ هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 18ـی خولی ئەڵمانیا، لیڤەرکوزن لە یاریگای خۆی رووبەڕووی بروسیا میونشنگلادباخ بووەوە.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 32 ڤێرتز گۆڵی یەکەمی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد و تایمی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، هەمان یاریزان بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، پاتریک شیکیش ئەنجامەکەی بۆ سێ گۆڵ بەرزکردەوە لە خولەکی 74، لە کۆتا خولەکیش کلینیست ئەنجامەکەی بۆ میونشنگلادباخ کەمکردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی لیڤەرکوزن کۆتایی هات و بە کۆکردنەوە 41 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیرن، میونشنگلادباخیش بە 24 خاڵ پلەی 11ـی گرتووە.
بیلال کاکە