PM:06:28:18/01/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی روونیکردەوە
هەست بە پشتگیری دەکات لە ریاڵ مەدرید و بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی
باشترین ئەنجام.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری
ریاڵ مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی لاس پاڵماس رایگەیاند، دەبێت بجەنگن چونکە بەشی
دووەمی وەرزەکە دەستپێدەکات، هەروەها دەبێت خاڵ کۆبکەنەوە لەبەر ئەوەی رکابەرەکەیان
ئاستێکی باشی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیندریک
بژاردەی هەیە بۆ یاریکردن، بەڵام بیرۆکەکە ئەوەیە ئەو کەسانە بەشداربن کە ڕاهاتوون
زیاتر یاری بکەن، برایم لە فۆرمێکی باشدایە، هەروەها مباپێ و ڕۆدریگۆش.
ئەنچیلۆتی وتیشی: پەیوەندییەکی
زۆر باشم لەگەڵ هەموو یانەکەدا هەیە و هەست بە پشتیوانی دەکەم و هیچ کێشەیەکم
نییە، ئێمە بەردەوامین لە کارکردن بەیەکەوە و هەوڵدەدەین باشترین ئەنجام
بەدەستبهێنین.
دەشڵێت: ئالابا لەگەڵ تیپەکە مەشقی کردووە، کەمێک ریتمی یاریکردنی
دابەزیوە ئەوەش ئاساییە، بەڵام ئەژنۆی وەڵامدانەوەی باشی هەیە و بەرامبەر لاس پاڵماس
سەرەکی نابێت بەڵام رەنگە کەمێک یاری بکات.
بیلال کاکە