AM:09:00:14/01/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەشێوەیەكی
فەرمی جەیمسی کۆڵۆمبی پەیوەندی بە یانەی كڵەب لیۆنی مەكسیكیەوە كرد.
هەژماری
فەرمی لیۆن لە پلاتفۆرمی ئێكس بە پارچە ڤیدیۆیەک گواستنەوەی جەیمس رۆدریگێزی بۆ
ریزەكانی یانەكەی راگەیاند و گرێبەستەکەی تاکۆتایی ئەم ساڵ دەبێت.
جەیمس
رۆدریگێزی تەمەن 33 ساڵان لە هاوینی ساڵی رابردوو لە ریزەكانی ساو پاوڵۆوە
گەرایەوە ئەوروپا و پەیوەندیکرد بە ریزەکانی رایۆ ڤایکانۆی ئیسپانی، بەڵام
سەرکەوتوو نەبوو لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانییەدا.
رۆژنامەی
زەسەن بڵاوی کردووەتەوە یاریزانەکە بەمەرجی دابین کردنی سەلامەتی خۆی و خێزانەکەی
بەم گرێبەستەی یانە مەکسیکییەکە رازی بووە.
لەهەمان
کاتدا بەڵێنی ئەوەی داوە کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکە دروست بکات و هەوڵ بدات
ئەستێرەیتر پەلکێشی یانەکە بکات.
جەمیس پێشتر یاری بۆ زۆر یانە کردووە گرنگترینیان ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و
بایرن میونشنی ئەڵمانی و مۆناکۆی فەرەنسی و ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی و ساوپاولۆی
بەرازیلی.