PM:11:10:13/01/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی یاساکانی خولی ئیتاڵیا میلان دەبێت لە نێوان
راشفۆرد و واڵکەر یەکێکیان هەڵبژێرێت.
میلان لە گواستنەوەی زستانەدا گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ
مارکوس ڕاشفۆرد و کایل واڵکەر، ئەستێرەی یانەکانی
مانچستەر یونایتد و سیتی دەستپێکردووە و دەوترێت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
بەڵام بەهۆی ئەو یاسایانەی کە تۆپی پێی ئیتاڵیا
بەڕێوەدەبەن، ڕۆزۆنێری تەنها ڕێگەی پێدەدرێت گرێبەست لەگەڵ یەکێک لەو دوو یاریزانە
ئینگلیزییە واژۆ بکات.
خولی ئیتاڵیا یاسای تایبەتی هەیە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانانی
وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەو پێیەی بەریتانیا هاوشێوەی ئەلبانیا و سویسرا
لە ئێستادا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نییە، ئەوە میلان بۆی هەیە لە زستاندا یەک
یاریزان لەو وڵاتەوە بگوازێتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە دەبێت لە نێوان واڵکەر و
راشفۆرد یەکێکیان بگوازێتەوە.
جێی باسە، ئەم یاسایەی خولی ئیتاڵیا سەرەتای ئەم وەرزەدا
سەپێنرا و تا ساڵی ڕابردوو هەر تیپێک دەیتوانی لە نیوەی دووەمی وەرزدا دوو یاریزان
لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بکڕێت.