PM:10:06:03/01/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی
زستانەدا ڤێرتز لە یانەی بایەر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت فلۆریان ڤیرتز ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر
لیڤەركوزن بگوازێتەوە ریزەكانی.
ڤیرتز لە ساڵی 2020لە تیمی دووەمی
بایەر لیڤەركوزن بۆ تیمی یەكەم سەرخراو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ساڵی
2027 کۆتایی پێدێت.
دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە ئارسیناڵ هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی
فلۆریان ڤیرتز دەدات و ئامادەیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا گرێبەستی فەرمی پێشکەش
بکات.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشکردووە، کارگێری
گەنەرز دەزانن گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانێكی وەک ڤیرتز لە گواستنەوەكانی زستانەدا
قورسە، بەڵام یانەكە هەوڵدەدات و ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بایەر لیڤەرکوزن
بکەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە جگە لە یانەی
ئارسناڵ هەریەکە لە یانەكانی ریاڵ مەدرید، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی هەوڵی
بەدەستهێنانی تواناکانی لاوە ئەڵمانیەكە دەدەن.
فلۆریان ڤێرتز لەگەڵ
تیپی یەکەمی یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 177 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 53
گۆڵ و 58 ئەسیست تۆماربکات.