شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەکەی شاختار دوورخرانەوە

PM:07:55:17/10/2021

936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆکاری جیاواز لە یاریەکی شاختار لە چامپینز لیگ دوورخرانەوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاریەکەی شاختار دۆنیستیک لە سێشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە.

لیستەکەی ئەنچیلۆتی لە 22 یاریزان پێکهاتوە و هەریەکە لە ئیدین هازارد و ئیسکۆ و گاریس بەیڵ و دانی سیبایۆس و دانی کارڤاخاڵ و یۆڤیچ بەهۆکاری جیاواز لەو یاریە دوورخراونەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردوەتەوە، ئیدین هازارد لەو پێکانە چاکنەبوەتەوە کە لە قۆناغی پێش کۆتایی نەیشن لیگ بەرامبەر فەرەنسا تووشیبوە و پزیشکەکانی یانەکەش دەیانەوێت ئامادەی بکەن بۆ یاری کلاسیکۆ کە بڕیارە 24ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

لە لیستی یاریزانەاندا هەریەکە لە کۆرتوا و میلیتاو و مارسێلۆ و مێندی و ئەلابا و مۆدریچ و کاسیمیرۆ و ئەسێنسیۆ و بنزیمە و ڤینیسیۆس دەبینرێن.

خ . ک

Image