خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو... دهۆک بە نەسڕ دۆڕا

PM:07:36:03/12/2024

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دهۆک بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە نەسڕی ئیماراتی دۆڕا.

لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، نەسڕی ئیماراتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری دهۆکی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر بینران و توانیان لە خولەکەکانی 20 و 29 دوو گۆڵ لەڕێگای یاریزانان، عەلی تەعرابت و عەلی مەخبووتەوە تۆماربکەن.

لە تایمی دووەم سەرەڕای ئەوەی کوڕانی دهۆک لە خولەکی 57 گۆڵێکیان لەڕێگای پەشەنگ عەبدوڵاوە تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردەوە ئەنجامەکە.

سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بوون بە حەوت خاڵ لە پلەی یەکەم، دهۆکیش پێنج خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم دێت.