PM:03:45:11/11/2024
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پێکانی ڤاسکوێز و رۆدریگۆی و راگەیاند و هەردوو یاریزانەکە ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان
دووردەکەونەوە.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە پێگەی فەرمی خۆیدا
پێکانی هەردوو یاریزان لوکاس ڤاسکوێزی بەرگریکار و رۆدریگۆ گۆیسی هێرشبەری لە
ماسولکەکانی پشتەوەی قاچی چەپیاندا راگەیاند.
بە گوێرەی زانیارییەکانی مارکا، لوکاس ڤاسکێز بەهۆی ئەو ئازارە ماسولەکەییەی
توشی بووە ماوەی یەک مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە شەش بۆ
حەوت یاری داببڕێت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، پێکانەکەی رۆدریگۆ کەمێک زیاتر
لە مانگێکی پێدەچێت و ئەگەری هەیە شەش هەفتە دوورکەوێتەوە و گەڕانەوە بکەوێتە سەرەتای
ساڵی 2025، بەمەش هێرشبەرە بەڕازیلیەکە لە هەشت بۆ نۆ یاری ئامادەنابێت.
ریاڵ مەدرید بە بارودۆخێکی سەخت تێپەڕدەبێت بەهۆی پێکانی
یەک لەدوای یەکی یاریزانەکانی، لە ئێستاشدا جگە لەو دوو یاریزانە هەریەکە لە،
ئالابا، میلیتاو، چوامینی، کارڤاخال و کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە دابڕاون.
بیلال کاکە