پیاستری پێشەنگی کۆتا قۆناغی پاڵاوتنی فۆرمولا وەنی بەرازیل بوو

AM:10:37:02/11/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاستری پێشەنگی کۆتا قۆناغی پاڵاوتنی فۆرمولا وەنی بەرازیل بوو، بەو هۆیەش لە پێشبڕکێی سەرەکیدا شۆفێری یەکەم دەبێت.

پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی بەرازیل بەردەوامی هەیە و کۆتا قۆناغی پاڵاوتنەکان بەڕێوەچوو، ئۆسکار پیاستری کە لە تیمی ماکلارێنە توانی پلەی یەکەمی ئەو قۆناغە بەدەستبهێنێت.

پیاستری ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک خولەک و هەشت چرکە و لە هەزاردا 899 چرکە بڕی بە جیاوازی لە هەزاردا 29 چرکە لەگەڵ لەگەڵ لاندۆ نۆرێسی هاوتیمی، بەو هۆیەش لە قۆناغی سەرەکیدا بۆ دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکە شۆفێری یەکەم دەبێت.

هەریەکە لە چارلس لوکلێر لە تیمی فێراری و ماکس ڤێرستاپن لە تیمی رێد بوڵ و کارلۆس ساینز لە فێراری لە پلەکانی سێیەم تا پێنجەمدا بوون، لویس هامیلتۆنیش پلەی 11ی ئەو قۆناغەی بەدەستهێنا.

خ . ک