PM:05:53:30/12/2024
17812 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک پشووی سەری ساڵی
هەڵوەشاندەوە و داوای لە یاریزانەکان کردووە دەبێت مەشق ئەنجام بدەن.
رۆژنامەنووس جۆردی
باتالا لە رۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرایکرد، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە بەردەوامە
لە جێبەجێکردنی رێکارە توندەکانی تەنانەت لە رۆژی یەکەمی ساڵی تازەدا.
ئەو رۆژنامەنووسە
دوپاتیکردووەتەوە، بڕیاربوو لە یەکەم رۆژی ساڵی 2025 یاریزانەکانی بەرشەلۆنە پشوو
وەربگرن بەڵام فلێک بڕیارەکەی گۆڕیوە و پێی راگەیاندوون دەبێت مەشق بکەن.
روونیشیکردووەتەوە، سبەی
واتە 31ـی مانگ تیپەکە لە کاتژمێر 5ـی ئێوارە مەشقەکانی ئەنجامدەدات، دواتر بەبێ
وەرگرتنی پشوو لە یەکەم رۆژی ساڵی تازە لە کاتژمێر 11ـی نیوەڕۆ مەشقی دیکەیان
دەبێت.
فلێک لە سەرەتای ئەم وەرزەوە
پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە لە جێگای چاڤی
هێرناندێز، لەگەڵ بلاوگراناش سەرپەرشتی 25 یاری کردووە، لەو ماوەیەدا 17 بردنەوە و
دوو یەکسانبوون و شەش شکستی نووسیوەتەوە.
بیلال کاکە