بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەر دەستپێدەکات

PM:03:29:02/01/2025

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز دەستپێدەکات و چەند بژاردەیەکی دیکەش لەبەردەم دیکۆدا هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بەرشەلۆنە دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەی راسپاردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لویس دیازی کۆڵۆمبی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو بژاردە زۆرانەی کە بلاوگرانا لە نێوان ڕافایل لیاو، کڤاراتسخیلیا و نیکۆ ویلیامزدا هەیەتی، دیکۆ مەیلی بەرەو لویس دیاز کێشاوە.

سپۆرت دوپاتیشیکردووەتەوە، دیکۆ پێیوایە دیاز پارچەیەکی ونبووە لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە و زیاتر لە یاریزانەکانی دیکە سوود بە بلاوگرانا دەگەیەنێت لەرووی شێوازی یاریکردنییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەدەست تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر دەناڵێنێت و ئەگەر نەتوانێت ناویان تۆماربکات ئەوا پرسیار لەسەر کەسایەتی یانەکە دروست دەبێت.

گرێبەستەکەی لویس دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت، هەروەها نیگەرانییەکی زۆر لای یاریزانەکە هەیە، چونکە لیڤەرپوول گرێبەستەکەی باشتر نەکردووە.
بیلال کاکە