جامی سوپەری ئیتاڵیا... ئینتەر شکستی بە ئەتڵانتا هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی

AM:12:02:03/01/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی سوپەری ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئەتڵانتا هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەتڵانتا روبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم، ئینتەر میلان باڵادەستر بینرا بەڵام هەردوولا هەوڵی گۆڵیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 49 ئینتەر میلان لە رێگای دێنزڵ دۆمفریسەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد، پاشان هەمان یاریزان لە خولەکی 61 دووەم گۆڵی بۆ کوڕانی نێرازۆری تۆمارکرد، پاش ئەوەش هیچ گۆڵێک نەبینرا و یارییەکە بەبردنەوەی ئینتەر کۆتایی پێهات.

بەو ئەنجامەش کوڕانی ئینزاگی گەیشتنە یاری کۆتایی و تێیدا چاوەڕێی براوەی یاری ئەی سی میلان و یۆڤانتۆس دەکەن.