PM:08:19:02/01/2025
1160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی یۆنگ دوپاتیکردەوە ئەگەری هەیە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و بێهیوایشی لە
ئەنجامەکانی یانەکە نەشاردەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی فۆتبال ئینتەرناشناڵ، فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی
و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد لەگەڵ یانەکەی
کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
دی یۆنگ وتی: دەمەوێت یاری تۆپی پێ بکەم و دواتر بزانم یانەکە چی دەکات و
دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانم و خێزانەکەم بڕیار دەدەم کە بەرشەلۆنە جێبهێڵم یان
بمێنمەوە.
وتیشی: خەڵک وا دەزانن کە من دەمەوێت بۆ هەمیشە لە بەرشەلۆنە بمێنمەوە چونکە
ژیانی دەرەوەی تۆپی پێ لێرە زۆر جوانە و ئەوەش ڕاستە، بەڵام ئەوەی لە یاریگادا ڕوودەدات
بۆ من گرنگترە، ئەگەر هەست بکەم ناتوانم بەشداری یارییەکان بکەم یان تیپەکە ناتوانێت
ڕکابەری بکات، ئەوا دەڕۆم.
دی
یۆنگ کە شەش ساڵە لە بەرشەلۆنەیە، سەبارەت بە کاتەکانی لەگەڵ یانەکە وتی: کاتێک
هاتمە بەرشەلۆنە، بە خەیاڵمدا نەدەهات دوای چوار ساڵ تەنها یەک نازناوی خول و یەک
جامی شا و یەک جامی سوپەری ئیسپانیام هەبێت، من بەلایەنی کەمەوە چاوەڕێی دوو هێندەم
دەکرد، ئەمەش نائومێدکەرە.