PM:09:45:02/01/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس نیازی وایە یاریگایەکی نوێ درووست بکات و یەک
ملیار یۆرۆشی بۆ پرۆژەکە داناوە.
ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان بێ هیوا بووە لە
کڕینی یاریگای باخچەی شازادەکان و بە یانەکەشی راگەیاندووە دەیەوێت یاریگایەکی نوێ
درووست بکات.
پێشتر میدیاکانی فەڕەنسا
رایانگەیاندبوو، خلێفی پلانێکی تری داڕشتووە و نیازی وایە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانی پاریس کە سەرۆکی شارەوانی هەڵدەبژێرێت لە ساڵی
2026، چاوەڕێی درووخستنەوەی هیدالگۆ بکات لە پۆستەکەی و لەگەڵ سەرۆک شارەوانی نوێ
بگاتە رێکەوتن.
تەنانەت هەندێک لە میدیاکان باسیان لەوەکرد، ئەم بانگەشەیە
مەترسیدارە، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە خلێفی بیەوێت بە پارەی قەتەر دەستوەردان لە سیاسەتی
فەرەنسا بکات و کاندیدە خوازراوەکەی بکاتە سەرۆکی شارەوانی.
بەڵام ڕۆژنامەی لۆ پارسیان، لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەیدا
ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە سانجێرمان و خەلیفی هیچ پلانێکی لەو جۆرەیان
نییە و بەڵکو دەیانەوێت یاریگایەکی نوێ درووست بکەن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا کۆمپانیاکانی تەلارسازی
چەند مۆدێلێکیان بۆ یاریگا نوێیەکە پێشکەش بە سەرۆکەکەی پاریس کردووە، لە یاریگایەکەوە
کە 50 هەزار کورسی لەخۆدەگرێت تا یاریگایەیەکی 90 هەزار کورسی، وە ناسڕ خلێفی یەک
ملیار یۆرۆی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کردووە و لە ئێستادا بە دوای ئەو زەوییەدا دەگەڕێت
بۆ دروستکردنی ئەم یاریگایە گونجاوە.