PM:02:21:02/01/2025
432 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مەرجی پێرێز بۆ مانەوەی ئەنچیلۆتی بردنەوەی نازناوێکی گەورەیە لە ساڵی
2025.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی دیڤینسا سێنتراڵی ئیسپانی، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی
هەست بە بەهێزی دەکات بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتووی وەرزەکەدا لە لوتکە بمێننەوە و
لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوامبێت.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنچیلۆتی راهێنەر و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی
ریاڵ مەدرید پەیوەندییەکی پتەوی هاوڕێیەتی لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام بۆ مانەوەی
راهێنەرەکە مەرج دانراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، مەرجی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ مانەوەی ئەنچیلۆتی بردنەوەی
نازناوی خولی ئیسپانیا یان چامپیۆنز لیگ یانیش جامی جیهانی یانەکانە لە ساڵی 2025.
لەگەڵ ئەوەشادا ئاشکرایکردووە، ئەنچیلۆتی پاڵپشتی تەواوی بەرپرسانی
مێرەنگێی هەیە بەهۆی ئەو شێوازەی پەیڕەوی دەکات، هەروەها ئەو کەش و هەوایەی لە
ژووری جلگۆڕیندا رەخساندوویەتی.
بیلال کاکە