PM:07:20:30/12/2024
15144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس دەبێتە خاوەنی زۆرترین مووچە لە ریاڵ مەدرید و یانەکەش دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی لە ساڵی 2018ەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە و لە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا پێنج ساڵیتر و لە ئێستاشدا ئەستێرەی یەکەمی ئەو یانەیە.
رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا باسی لە بارودۆخی ئەستێرە بەرازیلیەکە کردووە لە یانەی ریاڵ مەدرید و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو یاریزانە ئێستا خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە یانەکەدا.
ئاس دەڵێت، کاتێک لە ساڵی 2022 ریاڵ مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆسی نوێکردەوە مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ داناوە بەڵام دوای بردنەوەی خەلاتی زە بێتس وەک باشترین یاریزانی ساڵ دەبێت یانەی شاهانە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆی تر بۆ ئەو یاریزانە زیاد بکات بەوەش دەبێت خاوەنی 20 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و بەوەش دەبێتە زۆرترین لە یانەکەدا ئەوەش کێشە بۆ بابەتی مباپێ دروستدەکات.
دەشڵێت، ئەگەر ڤینیسیۆس جارێکیتر خەڵاتی زە بێست بباتەوە یان ببێتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر یان تەنانەت لە سێ پاڵێوراوی یەکەمی ئەو دوو خەڵاتەدا بیت ئەوا دەبێت جارێکیریش مووچەکەی بۆ زیادبکرێت.
ئاس دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوودا هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس دەدەن چونکە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیانە و لە مباپێ بە باشتری دەزانن بەڵام ئەو کارە ئاسان نابێت چونکە بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە داوای مووچەی زیاتر دەکات چونکە لەلایەن یانەکانی سعودیە و پاریس سان جێرمانیشەوە ئۆفەری گەورەتری پێشکەش کراوە.
نوسیویشیەتی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەست بەدڵخۆشیەکی زۆر دەکات لە ریاڵ مەدرید و ئێستاش بە باشترین بارودۆخی خۆی دەزانێت، ئامانجیشی ئەوەیە ماوەیەکی زیاتر لەو یانەیە بمێنێتەوە تا مێژووی لەگەڵدا تۆمار بکات.
خ . ک