PM:10:32:02/01/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ رکابەریانن
و گەڕانەوەی ئالاباشی راگەیاند.
پێش روبەڕوبوونەوەی ڤالانسیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ
مەدرید رایگەیاند، بەباشی خۆیان ئامادەکردووە و دەیانەوێت ساڵی 2025 بەباشی
دەستپێبکەن، ئاگادارن لەوەی ڤالانسیا راهێنەری گۆڕیووە و دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ناتوانێت قسە لەسەرە بازاڕی
گواستنەوە بکات، چونکە بابەتێکی قورسە، ئەوەی لەم کاتەدا گرنگی پێدەدەن یارییەکانی
مانگی یەکە کە چەند یارییەک ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئالابا لە دۆخێکی باشدایە و بەشداری
راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووە، ڤینیسیۆسیش لەرووی دەروونیەوە زۆر باشە و بردنەوەی
چەند خەڵاتێک لەو ماوەیەدا پاڵنەرێکی باشە بۆی.
ئەنچیلۆتی جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، گرنگی بە سیستەمی بە
نۆرە یاریکردنی یاریزانان دەدات و لەگەڵ گەڕانەوەی ئالابا بۆ هێڵی بەرگری لە هەفتەی
داهاتوەوە دۆخیان بەرەو باشتر دەڕوات.
راشیگەیاند، کەس چاوەڕێی دابەزینی ئاستی بەرشەلۆنەی
نەدەکرد، بەڵام ئەوە شتێکی ئاسایە و لە مانگی 11 ئەوانیش بەو حاڵەتەدا تێپەڕیوون،
لە ئێستاشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە بە یەکسانی وەک رکابەری خۆیان دادەنێن.