PM:12:38:01/11/2024
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی پاریس
ئەلکاراز بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ماڵئاواییکرد و تیستیپاس و زڤیرێڤ
بردیانەوە.
لە یارییەکانی
قۆناغی سێیەمی جامی پاریس بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر
هومبێرتی فەرەنسی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی
یەکەمدا، هومبێرت بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی شەش بە یەک گێم لە
سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام ئەلکاراز بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی
یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و
یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی
حەوت بە پێنج گێم لە سوودی هومبێرت کۆتاییهات، سەرەنجام یاریەکەی بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە ئەلکاراز بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی ئارسەر فێسی فەرەنسی بووەوە و بە
دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، سیرۆندۆلۆ و بۆبیرین
بە تیستیپاس و خاشانۆڤ دۆڕان.
هەریەکە لە هومبێرت
و زڤیرێڤ و تیستیپاس و خاشانۆڤ گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کرد،
ئەلکاراز و ئارسەر و سیرۆندۆلۆ و بۆبیرین ماڵئاواییانکرد.
خ . ک