PM:01:45:28/10/2024
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ساینز خەڵاتی
پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی مەکسیکی بەدەستهێنا و هامیلتۆن لە پلەی چوارەمدا بوو.
پێشبڕکێی خەڵاتی
گەورەی فۆرمولا وەنی مەکسیک کۆتاییهات کە لە سێ قۆناغ پێکهاتبوو، کارلۆس ساینزی
ئیسپانی توانی ببێتە باروەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی پلەی یەکەمی لە کۆتا قۆناغدا
بەدەستهێنا.
ساینز کە شۆفێرە لە
تیمی فێراری ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک کاتژمێر و 40 خولەک و لە هەزاردا 800 چرکە
بڕی بە جیاوازی چوار چرکە لەگەڵ لاندۆ نۆرێسی بەڕیتانی.
چارلز لوکلێر کە لە
تیمی فێراریە پلەی سێیەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهینا و هەریەکە لە لویس هامیلتۆنی
بەڕیتانی و جۆرس رۆسێلی بەریتانی لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا بوون، ماکس
ڤێرستاپنی پێشەنگی جیهانیش لە پلەی شەشەمدا بوو.
دوای ئەوە
پێشبڕکێیە، کارلۆس ساینز بە کۆکردنەوەی 240 خاڵ پارێزگاری لە پلەی پێنجەمی
ریزبەنجی شۆفێرانی جیهان کرد، تیمەکەشی کە فێراریە بە 537 خاڵ لە پلەی دووەمی
جیهاندایە.
خ . ک