جامی بازل.. روبلێڤ بە شیلتۆن دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:12:30:26/10/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بازل روبلێڤ بە شیلتۆن دۆڕا و ماڵئاواییکرد، هولگەر رۆن گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی بازل بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەندریە رۆبلیڤی روسی بەرامبەر بن شیلتۆنی ئەمریکی یاریکرد.

یاریەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و دوای دوو کاتژمێر و 13 خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە سوودی بین شیلتۆن کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج، شەش بە حەوت، شەش بە چوار گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، هولگەر رۆنی دانیمارکی رووبەڕووی دەیڤد گۆڤینی بەلجیکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە ئارسەر فێس دۆڕا و جیۆڤانی لە دینیس شاپۆڤالۆڤی بردەوە.

هەریەکە لە بن شیلتۆن و هولگەر رۆن و ئارسەر و جیۆڤانی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، رۆبلێڤ و تیستیپاس و گۆڤین ماڵئاواییانکرد.


خ . ک