جامی ڤێنا.. موسێتی بە بردنەوە لە زڤیرێڤ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

AM:10:32:26/10/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ڤێنا موسێتی بە بردنەوە لە زڤیرێڤ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و پێریتینی ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ڤێنا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی یاریکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا زڤیرێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام موسێتی بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی موسێتی کۆتاییهات، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 37 خولەک یاریەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد.

لە یارییەکانی تریشدا، کارین خاشانۆڤی روسی رووبەڕووی پێریتینی ئیتاڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە هەمان قۆناغ.

هەریەکە لە تۆماس ماچاک و مینسێکی چیکی شكستیان هێنا بەرامبەر دریبەری بەڕیتانی و دی مینۆری ئوستراڵی و ماڵئاواییانکرد.

خ . ک