AM:10:06:26/10/2024
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر لیۆن بەدەستهێنا و ئۆڵۆمپیاکۆس بە بایرن میونشن دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیۆنی
فەرەنسی کرد.
لە تایمی یەکەمدا،
یاریزانانی لیۆن باشتر بینران و بە ئەنجامی 20 بە 17 خاڵ پێشکەوتن.
دواتر لە سێ
تایمەکەی تردا، یانە ئیسپانیەکە ئاستێکی نایابی پێشكەشکرد و سەرەنجام یاریەکەیان
بە جیاوازی حەوت خاڵ و بە ئەنجامی 90 بە 83 خاڵ یاریەکەیان بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بووەوە و بە
جیاوازی چوار خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، فەنارباخچە بە باناسیناکۆس دۆڕا.
بەرشەلۆنە بە
کۆکردنەوەی نۆ خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و بانسیناکۆس بە هەشت خاڵ لە
پلەی پێنجەمدایە، بایرن میونشن پلەی
10یەمی گرتووە.
خ . ک