PM:01:10:25/10/2024
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 23 خاڵ لە زڤیزدای بردەوە و پاریس بە مۆناکۆ دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی زڤیزدای سڕبی کرد.
لە سەرەتای
یاریەکەوە، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و تایمەکانی یەکەم
و دووەمیان بە جیاوازی 17 خاڵ کۆتاییان پێهێنا.
لە دوو تایمی
کۆتاییدا، هەرچەندە یاریزانانی زڤیزدا هەوڵی گەڕانەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام
سەرکەوتوو نەبوون، سەرەنجام یاریەکە بە جیاوازی 23 خاڵ و بە ئەنجامی 95 بە 72 خاڵ
لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی پاریسی فەرەنسی رووبەڕووی مۆناکۆی هاونیشتمانی بووەوە و بە جیاوازی
حەوت خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئارمەنی میلانۆ بە ئانادۆڵۆ دۆڕا.
ریاڵ مەدرید
خاڵەکانی گەیاندە هەشت خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، ئەنادۆلۆ و مۆناکۆ و
زڤیزدا لە پلەکانی چوارەم تا شەشەمی ریزبەندیەکەدا دەبینرێن.
خ . ک