PM:03:45:22/10/2024
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ڤێنا
زڤیرێڤ بردنەوەی بەسەر شوارزلەر
بەدەستهێنا و مارتۆن بە پێریتینی دۆڕا.
لە قۆناغی یەکەمی
جامی ڤێنا، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر گۆیل شوارزلەری نەمساوی یاریکرد.
یاریەکە تەنها یەک
کاتژمێر و سێ خولەکی خایاند و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی زڤیرێڤ
کۆتاییهات و گەیشتە قۆناغی دووەم، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە دوو گێم بوون.
لە یارییەکانی
تردا، ماتیۆ پێریتینی ئیتاڵی رووبەڕووی مارتۆن فۆسۆفێکس بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە هەمان قۆناغ.
هەریەکە لە ئەلێکس
بۆبیرینی ئوستراڵی و داڤیدۆڤیچی ئیسپانی شکستیانهێنا بەرامبەر مێنسێکی چیکی و
کۆبۆلی ئیتاڵیا و ماڵئاواییانکرد.
خ . ک