PM:02:20:22/10/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بازل
رۆبلێڤ بە بردنەوە لە بۆرگێس گەیشتە قۆناغی دووەم و ئالتمایەر ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی
قۆناغی یەکەمی جامی بازل بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەندریە رۆبلێڤی روسی بەرامبەر نونۆ
بۆرگێسی ئەمریکی یاریکرد.
بە درێژایی یاریەکە
رۆبلێڤ بە ئاستێکی نایابەوە سەرکەوت و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 20 خولەک
یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ،
شەش بە دوو گێم بوون.
لە یارییەکانی
تریشدا، جیۆڤانی فەرەنسی رووبەڕووی دۆکۆرسی ئوسترالی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، دانێل ئالتمایەر بە ئارسەر فێس دۆڕا.
بەو ئەنجامانە،
هەریەکە لە رۆبلێڤ و جیۆڤانی و ئارسەر گەیشتنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە،
بۆرگێس و ئالتمایەر و دۆکۆرس ماڵئاواییانکرد.
خ . ک