پێرێز وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی هالاند نەهێناوە

PM:11:41:16/10/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی هالاند نەهێناوە و خەونی ئەوەیە لەگەڵ مباپێ لە هێڵی هێرشبردنی یانەکەی بن.

مانۆلۆ رۆمێرۆ کە یەکێکە لە یاریزان دۆزەرەوەکان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی کادینا سێر رایگەیاند، تا ئەم ساتەش ئێرلینگ هالاند یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی شاهانە.

مانۆلۆ دوپاتیکردەوە کە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید وازی لە بیرۆکەی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەل هالاند نەهێناوە و ئامانجی ئەوەیە خەونەکەی بهێنێتە دی کە بوونی هالاند و مباپێیە لە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێرێز هەر کاتێک شتێکی ویستبێت بەدەستیهێناوە و ئێستاش سوورە لەسەر ئەوەی هێرشبەرە نەرویجیەکە بکاتە سانتیاگۆ بێرنابیۆوە، چاوەڕێی ئەوەیە پیپ گواردیۆلا بڕیاری رۆیشتن لە مانچستەر سیتی بدات ئەو کاتە یاریزانەکەش ئارەزووی رۆیشتن لە یانە ئینگلیزیەکە دەکات و گواستنەوەی ئاسان دەبێت.
خ . ک