ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ کێبڕکێی گواستنەوەی بارێلا دەکەن

PM:09:38:16/10/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ چوونەتە کێبڕکێیەکی بەهێزەوە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بارێلا.

رۆژنامەی تێلیگراف بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە بچنە کێبڕکێی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ نیکۆلۆ بارێلای یاریزانی یانەی ئینتەر میلان.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە چاودێری ئەستێرە ئیتاڵیەکە دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانی یانەکەیان و بیکەنە شوێنگرەوەی تۆنی کروس لە هێڵی ناوەڕاستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە ریاڵ مەدرید یانەی لیڤەرپوڵیش هەمان خواستیان هەیە و ماوەی چەند ساڵێکە سەرسامن بە ئاستی ئەو یاریزانە بەڵام یەکجار ئۆفەریان پێشکەش کردووە و رەتکراوەتەوە.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، گواستنەوەی ئەو یاریزانە زۆر قورسە چونکە چەند یانەیەکی تریش کە مانچستەر سیتی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسین هەمان خواستیان نییە.

رونیشیکردووەتەوە، ئینتەر تا ئەم ساتە بیری لە فرۆشتنی بارێلا نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکیان بەدەست بگات کە کەمتر نەبێت لە 100 ملیۆن یۆرۆ ئەوا ئەگەری زۆرە رازیبن دەستبەرداری ببن.
خ . ک