ئایا ئەمۆریم دەبێتە شوێنگرەوەی گواردیۆلا؟

PM:07:16:16/10/2024

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان سیتی دەیانەوێت ئەمۆریم بکەنە راهێنەری یانەکەیان لە ئەگەری رۆیشتنی گواردیۆلا.

رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستاوە بە دوای دیاریکردنی کەسێکن بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان لە داهاتوودا.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، یانە ئینگلیزیەکە بڕیاریانداوە رۆبن ئەمۆریمی پورتوگالی و راهێنەری یانەی سپۆرتینگ بکەنە راهێنەری یانەکەیان لە ئەگەری رۆیشتنی پیپ گواردیۆلا.

دەشڵێت، دوای ئەوەی هوگۆ ڤێنای بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی سپۆرتینگ کرایە شوێنگرەوەی بێگیرستان لە مانچستەر سیتی بابەتی چوونی ئەمۆریمیش بۆ ئەو یانەیە زیادیکردووە.

رونیشیکردووەتەوە، راهێنەرە پورتوگالیەکە لە چەند ساڵی رابردوودا لەلایەن یانەکانی لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنە و وێستهام یونایتد و چێڵسیەوە گرنگی پێدراوە بەڵام سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی مان سیتی رازیکردنی گواردیۆلایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لانی کەم ئەگەر بۆ یەک وەرزیش بیت ئەگەر رازی نەبوو ئەوا لەو کاتەدا راهێنەرە پورتوگالیەکە دەکاتە شوێنگرەوەی.

خ . ک