PM:06:30:11/10/2024
10904 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ لە یانەیەکی شەوانە بیندراوە و هاندەرانی فەرەنسا رەخنە بارانیان
کردووە و پێیان وایە یارییەکانی
هەڵبژاردەکەی بۆ گرنگ نییە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، مباپێ لەکاتی یاری هەڵبژاردەی فەرەنسا
بەرامبەر ئیسرائیل لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا چووتە یانەیەکی شەوانەوە و هاندەرانی
هەڵبژاردەکەی بەو رەفتارەی رەخنە بارانیان کردووە.
مۆندۆ باسی لەوە کردووە، لەکاتی یارییەکە کیلیان مباپێ چووەتە چێشتخانەیەک لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دواتر
بە ماسکی رەشەوە چووەت یانەیەکی شەوانە بۆ کات بەسەربردن تەنانەت دەوترێت ژوورێکی
تایبەتی بۆ تەرخان کراوە.
مۆندۆ ئاشکرای
کردووە، بەم رەفتارەی کیلیان مباپێ هاندەرانی فەرەنسا لە یاریزانەکە توڕەن و پێیان
وایە ئەو کات بەسەربردنی بۆ گرنگترە لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی.
ئەمە لە کاتێکدایە
هێرشبەرە فەرەنسیەکە بە بیانووی پێکانی ماسولکەیی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەشتی
نەکردووە و ناوی لە لیستی یاریزانەکانی فەرەنسا نەبوو.
هەرچەندە تۆڕی جی ئێف
ئێف ئێن دوپاتیکردەوە، ئەستێرە فەرەنسیەکە مۆڵەتی لە ریاڵ مەدرید وەرگرتووە بۆ
ئەنجامدانی گەشت بۆ سوید، بەڵام بەهەر شیوەیەک بێت فەرەنسیەکان نیگەرانن لێی و
پێیان وایە ئەم رەفتارەی جێگای قبوڵکردن نییە.
بیلال کاکە