ریاڵ مەدرید لە کێشەیەکی گەورەدایە

PM:03:41:11/10/2024

8824 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات و پێرێزیش ئەستەمە ئەو کارە ئەنجامبدات.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەم وەرزەدا بەدەست پێکانی ئەستێرەکانیەوە دەناڵێنێت و چەند یاریزانێکی پێکانی درێژخایەنیان هەیە و کێشەیان بۆ یانەکە دروستکردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکا رایگەیاندوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید کۆبونەوەی لەگەڵ خوسێ سانچێزی بەڕێوەبەری گشتی و سانتیاگۆ سۆلاری بەڕێوەبەری وەرزشی کردووە لەسەر بابەتی پێکانەکان.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، ئەو سێ کەسە دڵنیان لەوەی کە پێکانی یاریزانەکان کاریگەری لەسە هێزی یانەکەیان دروستکردووە و پێویستە چەند گرێبەستێک ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دڵنیاشن لەوەی ئەگەر ریکاری نوێ نەگیرێتە بەر ئەوا ئەنجامەکانیان باش نابن و ئەم وەرزەی یانەکەیان دەکەوێتە مەترسیەوە.

دەشڵێت، ئەنچیلۆتی و سۆلاری و سانچێز بە نیازن کۆبونەوەیەک لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێز ئەنجامبدەن تا رازیبکەن لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن بەڵام ئەوە ئەستەمە روبدات چونکە سەرۆکی یانەی شاهانە هیچ کاتێک لە زستاندا گرێبەست ناکات و ناشتوانرێت ستراتیجیەتی کارکردنی بگۆڕدرێت.

خ . ک