پێکانی لیڤاندۆڤسکی هاندەرانی بەرشەلۆنەی دوو دڵ کردووە

PM:08:55:16/10/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێکانی لیڤاندۆڤسکی هاندەرانی بەرشەلۆنەی دوو دڵ کردووە و یاریزانەکەش دڵنیایی دەدات.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لەکۆتا یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کرواتیا بەشداری نەکرد بە هۆی ئەوەی چەند خولەکێک پێش یاریەکە هەستی بە ئازار کردووە.

دواتر رۆژنامەکانی پۆڵەندا بڵاویانکردەوە کە لیڤاندۆڤسکی تووشی پێکانێکی سووک بووە لە قاچیدا و لەبەرئەوەی مەترسی زیاتری لەسەر دروست نەبێت لەو یاریەدا بەشداری پێنەکرا.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، بابەتی پێکانی لیڤاندۆڤسکی دوو دڵی زۆری لای بەرپرسانی بەرشەلۆنە و هاندەرانی ئەو یانەیە دروستکردووە.

دەشڵیت، ئەو یاریزانە لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ بەرشەلۆنە دەستبەجی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت تا بزانرێت تووشی هیچ پێکانێک بووە یان تەنها ئازارێکی کەمە.

ئەو یاریزانەش لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا دەڵێت ، قاچی باشە و مەترسی لەسەر نییە لە کاتێکدا دوو دڵیەکی زۆر بەڕووی یاریزانەکەوە دەرکەوتووە.
خ . ک