PM:05:47:15/10/2024
436 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس رایگەیاند بەرامبەر ڕکابەریکی بەهێز یارییان کردوو
و دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی.
خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پاش شکستی
هەڵبژاردەکە ئەوەی ئاشکراکرد، کۆریا هەڵبژاردەیەکی زۆربەهێز و نایاب بوو، توانایەکی
باشیان هەبوو لە یاریگادا، دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی.
وتیشی دەبوو لەم یارییەدا بەبەرگری یاری بکەین، چونکە
رکابەرەکەمان لە یاریگای خۆیدا یاری دەکردوو و لە ئێمە بەهێزتربوو.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەی راگەیاند، ئەیمەن حوسێن هێرشبەرێکی
زۆرباشە و توانایەکی نایابی هەیە، لە یارییەکانی داهاتوو یارمەتیمان دەدات لە
بردنەوەی یارییەکان.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە یارییەکانی
داهاتوودا دەتوانین بردنەوە تۆماربکەین، نابێت ئەم شکستە کاریگەری گەورەمان لەسەر
دروست بکات.
لە کۆتاییدا راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد، بەڵێن بە
هاندەرانیان دەدەن لە یارییەکانی داهاتوودا ئاستی باستر پیشکەش بکەن و بردنەوە
بەدەست بهێنن.