بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

AM:10:47:16/10/2024

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستی لامین یامال بۆ ماوەیەکی درێژ نوێدەکاتەوە و پارێزگاری لە ئەستێرە لاوەکەی دەکات.

رۆژنامەیمۆندۆی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی بلەگرانا، لەگەڵ لامین یامال گەیشتووەتە رێککەوتن بۆئەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییکە تاوەکو حوزەیرانی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە.

یاماڵ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە، سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد، هەردوولایەن رێککەوتوون هەرکاتێک یاریزانەکە تەمەنی گەشتە 18 ساڵ، راستەوخۆ گرێبەستەکەی تاوەکو 2030 نوێدەکرێتەوە.

ئەم هەنگاوەی یانەکەتەلۆنییەکە بۆ پارێزگاریکردنە لە تواناکانی یاریزانەکە، چونکە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆربدات لەپێناو کڕینی ئەو یاریزانەدا.

ئەستیڕە ئیسپانییەکە لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە، لە هاوینی 2023 بۆیەکەمجار بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا، بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 62 یاریی کردووە، لەوماوەیەدا 12 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵی دروستکردووە،نازناوێکی لالیگاشی بەدەستهێناوە.