تۆتنهام فرۆشتنی رۆمێرۆ بە ریاڵ مەدرید رەتدەکاتەوە

PM:10:24:16/10/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام فرۆشتنی رۆمێرۆ بە ریاڵ مەدرید رەتدەکاتەوە و هەر ئۆفەرێکی پێشکەش بکرێت وەڵامی ناداتەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، رۆژنامەکانی جیهان باسیان لەوە دەکرد کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازن رۆمێرۆی یاریزانی تۆتنهام بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگریان تا چەند ساڵێکی تر.

رۆژنامەی میرەر رایگەیاندووە، لە نێو یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باسکردن لە فرۆشتنی کریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی هێڵی سوورە و بە هیچ شێوەیەک بیریان لەو بابەتە نەکردووەتەوە.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، دانێل لیڤی کە سەرۆکی یانە لەندەنیەکەیە بە ئاسانی و بۆ هیچ نرخێکی زۆریش ئامادەنییە دەستبەرداری ئەستێرەکانی یانەکەی ببێت و دەیەوێت پارێزگاری لە بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە بکات.

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی تۆتنهام دەیانەوێت گرێبەستی بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە نوێبکەنەوە و مووچەکەشی زیاد بکەن تا رێگری لە یانە گەورەکان بکەن بەتایبەت کە ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات چونکە بە پێگەیەکی سەرەکی دەزانن لە پرۆژەی داهاتووی یانەکەیاندا.
خ . ک