لیڤەرپوڵ بێهیوا نەبووە لە گواستنەوەی رۆدریگۆ

PM:08:10:16/10/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ بێهیوا نەبووە لە گواستنەوەی رۆدریگۆ و سلۆتیش داوای کردووە هاوینی داهاتوو پەلکێشی بکەن.

لە دوو ساڵی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە خەونی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆسی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدە بەڵام یانە ئیسپانیەکە فرۆشتنی ئەو یاریزانە رەتدەکاتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی تیم تۆڵک ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانەی لیڤەرپوڵ بە هیچ شێوەیەک بێهیوا نەبوون لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە بەرازیلیەکە و سوورن لەسەر بەدیهێنانی ئەو خەونەیان.

تۆڕەکە نویسیویەتی، ئارنی سلۆتی راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە لە کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داوای لێکردوون ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە، لەو کاتەشدا ئەگەر دەستبەرداری محەمەد سەڵاح ببن هیچ کێشەیەک لە پێکهاتەکەیدا دروست نابێت.

دوپاتیکردووەتەوە، یانەکەی پریمەر لیگ ئامادەیە بڕە پاەیەکی زۆریش لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرجبکات کە لانی کەم 100 ملیۆن یۆرۆ بێت و دەشیانەوێت گفتوگۆی ئەو بابەتە بکەن لەگەڵ یانەی شاهانە.

خ / ک