PM:12:34:19/09/2024
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کوندێ،
بەرگریکاری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزانانی تۆپی پێی زۆر لە بایکۆتکردنی
یارییەکان نزیکن، بەهۆی
زۆری رێژەی یارییەکانەوە.
فراوانکردنی
جامی جیهانی یانەکان لەلایەن فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و گۆڕینی سیستمی
چامپیۆنزلیگ، لە لایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە، ژمارەی یارییەکانی
بەشێوەیەکی نائاسایی زیادکردووە و ئەمەش نارەزای بەشێکی لە یاریزانانی
لێکەوتووەتەوە.
ژول
کوندێ یەکێکە لەو یاریزانانەی باسی زۆری خشتەی یارییەکان و ماندووبوونیان دەکات،
ئەستێرەکەی بلەوگرانا، بە تەواوی قسەکانی رۆدری، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی پەسند
دەکات و ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ تەواوی قسەکانی رۆدری هاوڕام، خشتەی یارییەکان ساڵ
دوای ساڵ درێژ و فراوان دەبێت، ئێستا یاریی زیاتر و کاتی کەمترمان هەیە، دەمێکە
ئەم قسەیە دەکەین، بەڵام کەس وەڵاممان ناداتەوە، کەس گوێ لە یاریزان و راهێنەران
ناگرێت.
کۆندی
رایگەیاند رۆژێک دێت بایکۆت یارییەکاندەکەین، چونکە ئەمە تاکە رێگەیە تاوەکو ئەوانەی بڕیاردەدەن، لە ئێمە
تێبگەن، خەریکە مەترسییەکانی سەر یاریزانان زیاد دەبن، ژمارەی پێکانی یاریزانان
بەهۆی زۆری یارییەکانەوە زیادبووە، ئێستا جامی جیهانی یانەکان دەستپێبکات، واتە
ژمارەی یارییەکانی یەک وەرز دەگاتە 70 یاریی دەبێت.