PM:10:45:14/07/2024
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک و نەفتی میسان بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، هەولێر و نەورۆزیش یەکی چوار گۆڵیان بەرامبەر یەک
تۆمارکرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 38ی خولی ئەستێرەکانی
عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەفتی میسانی کرد.
لە تایمی یەکەم، کورانی دهۆک باشتر بینران و
لە خولەکی 28 زولفیقار یونس گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، هەر لەو تایمە و لە خولەکی سێی
کاتی زیادکراو یانیک زاکیری لێدانێکی سزای بۆ دهۆک فەوتاند.
لە تایمی دووەم، هەر لەگەل دەستپێک و لە
خولەکی 49 زولفیقار یونس دووەم گۆڵی کوڕانی دهۆکی تۆمارکرد، بەڵام پاش ئەوە کورانی
نەفتی میسان هاتنەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 58 و 76 دوو گۆڵیان لەڕێی
یاریزانان عەلی حلو وە عەلی حوسێنەوە تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی
یەکسان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش دهۆک لە پلەی شەشەم بە کۆکردنەوەی 58
خاڵ کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا، لە یارییەکی تریشدا هەولێر و نەورزۆ بە چوار گۆڵ بۆ
هەردوو یەکسان بوون، کوڕانی شاری قەڵاو مەنارە لەم وەرزەی خولەکە لە پلەی 14یەم
بوون بە 41 خاڵ، نەورۆزیش 56 خاڵی هەبوو لە پلەی حەوتەم.