PM:10:19:04/07/2024
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەستیرەکانی عێراق شورتە بە بردنەوە
لە دهۆک بووە پاڵەوان و زاخۆش لەگەڵ حدود یەکسان بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئەستێرەکانی
عێراق، شورتە میوانداری دهۆکی کرد.
لە تایمی یەکەم سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ
گۆڵێک نەبینرا و تایمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە
شورتە باشتر بینران و لە خولەکی 51یش لەڕێی یاریزان عەبدولمەجید بوبەکر گۆڵی
یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش توانیان پارێزگاری لە تاکە گۆڵەکەیان بکەن و
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی شورتە کۆتایی پێهات و نازناوی
ئەم وەرزی خولی عێراقی پێش هەفتەیەک لە کۆتایی هاتنی یەکلاکردەوە، دهۆکیش خاوەنی
57 خاڵە و لە پلەی شەشەم دێت.
لە یارییەکی تریشدا زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری
حدوودی کرد و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسان بوو.