خولی ئەستێرەکانی عێراق... دهۆک لە هەولێری بردەوە

PM:09:53:23/06/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەولێری بردەوە و نەورۆز و زاخۆش تووشی شکست هاتن.

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک میوانداری هەولێری کرد.

لە تایمی یەکەم، یارییەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی سێ عیماد لەواتی گۆڵی یەکەمی دهۆکی تۆمارکرد، زۆری نەخایاند و لە خولەکی 19 شێرکۆ کەریم ئەنجامەکەی بۆ هەولێر یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دهۆک بە پشت بە بەستن بە هاندەرانیان ئاستێکی باشتریان پێشکەش کرد، ئەوەش وایکرد لە خولەکی 71 گۆڵی دووەم لەلایەن هیران ئەحمەدەوە تۆماربکەن و تا کۆتایی یارییەکەش هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا، سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی دهۆک کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش خاڵەکانی دهۆک لە پلەی شەشەم بوو بە 55 خاڵ، هەولێریش 36 خاڵی هەیە و لە پلەی 14یەم دێت.

لە یارییەکانی تریشدا، نەفتی میسان بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە زاخۆی بردەوە و نەورۆزیش بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە نەجەف دۆڕا.