PM:09:03:31/05/2024
440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی عێراق زاخۆ بە نەجەف دۆڕا و
نەورۆز بردنەوەی بەسەر قوەجەویە بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی
ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەجەف.
یاریەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی
بەخۆوە بینی و لە خولەکەکانی شەش و 15 یاریزانانی نەجەف دوو گۆڵیان لە رێگەی
محەمەد جاسی و رۆدریگێز کابۆی بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد، لە خولەکی 45 ئەمجەد
عەتوان تا کە گۆڵێکی بۆ زاخۆ تۆمارکرد لە رێگەی لێدانی سزاوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی زاخۆ
هەوڵێکی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوە ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام
یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی نەجەف کۆتاییهات.
لە هەمان هەفتە، یانەی نەورۆز لە یاریگای
خۆیدا میوانداری قوەجەویەی کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، قوەجەویە 66 خاڵی هەیە و
لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، زاخۆ بە 55 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە، نەورۆز بە 48
خاڵ لە پلەی حەوتەم دەبینرێت.
خ . ک