PM:08:10:26/05/2024
468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی
بە ئەمانەی بەغدا هێنا و نەورۆزیش یەکسان بوو.
لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئەستیرەکانی عێراق، هەولێر بووە میوانی
یانەی ئەمانەی بەغدا.
لە تایمی یەکەم یارییەکە لە سەرەتادا گۆڵی تێدا نەبینرا تا دوا
خولەکەکان، بەڵام لە کۆتاییەکان و لە خولەکی 44 یارییەکە هەولێر لە رێی شێرکۆ
کەریمەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەو تایمەش
بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم هەولێرییەکان باشتر بینران، لە خولەکی 68 محەمەد قاسم
توانی دووەم گۆڵ تۆماربکات بۆ یانەکە، لە خولەکی 92یشدا هەمان یاریزان بۆ سێیەمجار
تۆڕی گۆڵەکەی یانەکەی بەغدادی هەژاند، هەرچەند پاش ئەوە لە خولەکی دووی زیادکراوی
تایمەکە ئەسهەر عەلی گۆڵێکی بۆ ئەمانەی بەغدا تۆمارکرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵی تر
تۆماربکەن و یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی ئەیوب
ئەدیشۆ کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش هەولێر خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 31 خاڵ و لە پلەی 15یەمی
ریزبەندی دێت، ئەمانەی بەغداش تەنیا 22 خاڵی هەیە لە پلەی 19یەمی ریزبەندی.
لە یارییەکی تریشدا نەورۆز و نەفتی میسان بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.