خولی عێراق.. زاخۆ دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر کەرخ لەدەستدا

PM:06:03:13/05/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق زاخۆ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ کەرخ بە بێ گۆڵ.

لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی کەرخ بووەوە.

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی مام ناوەندیان پێشکەش کرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

لە تایمی دووەمدا، راهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانکاریەکیان ئەنجامدا لەپێناو گۆڕینی ئەنجامەکە بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێسوود بوون و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەو ئەنجامە، زاخۆ خاڵەکانی بووە 48 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، کەرخ بە 26 خاڵ لە پلەی 16دایە.

خ . ک